ئاگادارییەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە
2021-01-25 08:58     263 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كەلەئێستادا سایدی دەستە ڕاستی پردی كۆبانێ بەربەستكراوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، بەهۆی كاركردنی تیمەكانی شارەوانی لەسەر بەرزەپردی كۆبانێ لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، سایدی دەستە ڕاستی پردەكە بەربەستكراوە.
ئاماژەی بەشكردووە، داوا لەشۆفێران دەكەین تا كاتژمێر پێنجی ئێوارە شەقامی سەرەكی ژێر پردەكەو شەقامە لاوەكییەكان بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی لۆدو قەرەباڵغی زیاتر دروست نەبێت.
بابەتی زیاتر