هاوپەیمانان، تیرۆرستانی داعش بۆردوماندەكەن

  2021-01-25 10:24      84 جار بینراوە        کۆمێنت

شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاشكرایكرد، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە چیاكانی مەكحول لە پارێزگای سەڵاحەدین لەباكوری عیراق بنكەو مۆڵگەكانی چەكدارانی داعشیان بۆردومان كردووە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیەنراوێكدا رونیكردەوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان لە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بوونی شانەیەكی تیرۆرستی لە زنجیرە چیاكانی مەكحول ئاشكراكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان شانەی تیرۆرستەكانیان لە زنجیرە چیاكە بۆردومان كردووە كە لە یەكێك لە ئەشكەوتەكاندا بوون.
باس لەوەشكراوە، پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بۆ شوێنی بۆردومانەكە، ژمارەی كوژراوەكان رادەگەیەنرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ لە هێرشێكی داعشدا لە پارێزگای سەڵاحەدین 11 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران كە یەكێكیان فەرماندە بوو.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو