بەرێوەبەری دوو گومرگی هەرێم دەستگیركران

  2021-01-25 11:12      251 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بە فەرمانی دادگا بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان دەستگیركراون.
لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا عەلی جەمال قدروری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هەریەكە لە عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگی عێراقی، دەستگیركراون.
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە لەسەر چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە خاڵە سنورییەكان ئامادەی دادگا نابن، دادگای ‌گەرمیان فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو