پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیك+ بەڕێككەوتنەكەیان، لە مانگی ڕابردوودا دابەزیوە بۆ %99

  2021-01-25 11:47      88 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاستی پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، بەڕێككەوتنی نێوانیان بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، لە مانگی كانونی یەكەمی 2020-دا دابەزیوە بۆ %99.
لە مانگی نیسانی ساڵی 2020-دا وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك بەسەرۆكایەتی سعودییە و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیك بە سەرۆكایەتی روسیا رێككەوتن، لەسەر ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە، ئەمەش بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا، بەهۆی كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناو قەدەغەی هاتوچۆ.
بەپێی ئامارێكی كۆمپانیای ئارگۆسی بەریتانی تایبەت بە كاروباری وزە، ئاستی پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس،  لە مانگی كانونی یەكەمی 2020-دا بۆ %99 دابەزیوە لەكاتێكدا لە مانگی تشرینی دووەمدا پابەندبوونی ئەو وڵاتانە %101 بووە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەكردووە، پابەندبوونی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك لە مانگی كانونی دووەمدا %103 بووە لەبەرامبەردا وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیك بە رێژەی %93 پابەندبوون.
لە ئامارەكەدا هاتووە، وڵاتانی ئۆپیك لە مانگی تشرینی دووەمدا زۆرترین پابەندییان هەبووە بە رێككەوتنەكەو %104 پابەندبوون، لەكاتێكدا 10 وڵاتەكەی هاوپەیمانی ئۆپیك بەڕێژەی %95 پابەندبوون.
لە 3ی كانونی دووەمدا وڵاتانی ئۆپیك+ بڕیاریاندا بە مانەوەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لە مانگەكانی شوبات و ئازاری داهاتوودا بە جیاوازی هەریەكە لە روسیا و كازاخستان كە بڕی 75 هەزار بەرمیل رۆژانە زیاتر بەرهەمدەهێنن، لەو بڕەش 65 هەزار بەرمیلی بۆ روسیا و 10 هەزار بەرمیلی بۆ كازاخستان دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو