سبەی مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەكی دیكە دابەش دەكرێت

  2021-01-25 11:53      512 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی 2021ی فەرمانبەران و مووچەخۆران و سبەی سێشەممە، مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەكی دیكە دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، سبەی سێشەممە 26ی كانوونی دووەمی 2021، مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 27ی كانوونی دووەمی2021، مووچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی و پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
دوێنێ وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە لێبڕینی سەدا 21 بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی و سەدا 50 بۆ پلە تایبەتەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو