ئەمڕۆ وەفدی هەرێم، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

  2021-01-25 12:18      128 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرنامەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە، بۆ هەماهەنگی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق-دا.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ هەماهەنگی نێوان وەفدەكەو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق-ە سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2021-دا، ئەمە دەتوانێت جۆرێك بێت لە دڵنیایی بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا لەلای لیژنەی دارایی تێپەڕێت و پەسەند بكرێت، ئەگەری هەیە هیچ كێشەیەكی دیكەی بۆ نەیەتەپێش، چونكە بەجۆرێك نوێنەرایەتی سەرجەم پەرلەمان دەكەن.
باسی لەوەشكردووە كە دواخستنی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان هەڵوێستی هەندێك لە فراكسیۆنەكان دژی هەرێمی كوردستان گۆڕیوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو