ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەڕەشەی وەرگرتنەوەی متمانە لە دوو وەزیر دەكات
2021-01-25 13:03     189 جار بینراوە      کۆمێنت
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای میوانداریكردنی وەزیرانی كارەبا و نەوت دەكات بۆ تاوتوێكردنی كێشەی كارەبا لە عیراق و دەشڵێت، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكە هەنگاو بۆ وەرگرتنەوەی متمانە دەنێین.
حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە هەردوو لیژنەی نەوت و وزە، خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمان كرد، میوانداری وەزیرانی كارەبا و نەوت بكەن، بۆ هەڵوەستەكردن لەسەر هۆكارەكانی دۆخی خراپی كارەبای وڵات و باسكردن لە چارەسەرییەكان و رێوشوێنە كرداییەكان.
كەعبی داواشی لە هەردوو وەزیرەكە كرد لە بەردەم هەردوو لیژنەكەدا لە كۆبوونەوەیەكی "بەپەلە"ی هاوبەشدا بەشداریبكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتێكدا ئەگەر چارەسەری دۆخی كارەبا لە ماوەیەكی نزیكدا نەكرێت، دەست بە رێوشوێنە تایبەتەكانی لێپرسینەوەو هەنگاو بۆ لێسەندنەوەی متمانەیان دەنێن.
بابەتی زیاتر