گرێبەستی 130 فەرمانبەر نوێكرایەوە

  2021-01-25 13:14      115 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، گرێبەستی 130 فەرمانبەری شارەوانی هەڵەبجەی نوێكردەوە.
بەپێی نوسراوی ژمارە 255 لە بەرواری 17ی كانونی دووەمی 2021، بە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم، گرێبەستی 130 فەرمانبەر نوێكرایەوە.
لەنوسراوەكەدا هاتووە، گرێبەستی 130 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەڵەبجەیە، هەروەها گرێبەستەكەش بۆ ساڵی 2021 نوێكراوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەك فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست لە نێو دەزگا حكومییەكانی هەرێم لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دا دامەزراون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو