وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی كوەیت دەكات

  2021-01-25 14:26      166 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی كوەیتی كرد و بڕیارە پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ میر و جێنشینی ئەو وڵاتە تاوتوێ بكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن بەسەرۆكایەتی وەفدێكی پەرلەمانی سەردانی كوەیتی كردووەو لەلایەن مەرزوق غانم، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكراوە.
بریاریشە محەمەد حەلبوسی پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی دوو لایەنە لەگەڵ شێخ نەواف ئەحمەد ئەلسوباح میری كوەیت و، شێخ مەشعەل  ئەلسوباح جێنشینی میری كوەیت و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو