ئیندۆنیزیا كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێران دەستبەسەر دەكات

  2021-01-25 19:42      116 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێران لەسەر دەستبەسەرکردنی کەشتییەکی نەوتھەڵگری لەلایەن ئیندۆنیزیاوە داوای روونکردنەوە لەو وڵاتە دەکات.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەوەی تائێستا  روونە کەشتییەکەیان بەھۆکاری تەکنیکی دەستبەسەرکراوە، بەڵام چاوەڕێی روونکردنەوەی زیاترن.
رەتیشیکردەوە، دەستبەسەرکردنی کەشتییەکەیان لە ئیندۆنیزیا، پەیوەندی بەدەستبەسەرکردنی ئەو کەشتییە نەوتھەڵگرەی کۆریای باشوورەوە ھەبێت، کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.
رۆژی یەک شەممە حکومەتی ئیندۆنیزیا، بەتۆمەتی گواستنەوەی نەوت بەنایاسایی لەکەناراوەکانی وڵاتەکەی، دەستبەسەرکردنی دوو کەشتی نەوتھەڵگری راگەیاند، کە یەکێکیان ئێرانی و ئەوەی تری ھی وڵاتی پەنامایە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو