بەفربارین کاریگەری لەسەر جوڵەی گەشتیاری دروستکردووە

  2021-01-25 21:44      121 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم رایدەگەیەنێت: بەھۆی بەفربارینەوە گەشتیارێکی زۆر لەناوەڕاست و باشووری عیراق روویان لەھەرێمی کوردستان کردووە.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بەکوردسات نیوزی راگەیاند: گۆڕانکاری کەشوھەواو بارینی بەفر لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر جووڵەی گەشتیاری دروستکردووە، بۆ بینینی سروشتی ناوچە گەشتیارییەکان گەشتیارێکی زۆر لەشارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق روویان لەھەرێمی کوردستان کردووە، وتیشی: لەماوەکانی رابردوودا لەجەژن و بۆنەکاندا لیژنەی تایبەتیان لەبازگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان دادەنا بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست لەسەر ھاتنی رێژەی گەشتیاری، بەڵام لەئێستادا کارەکانی ئەو لیژنانە راگیراون و ئاماری دروستیان لەبەردەستدا نییە، سەبارەت بەڕێژەی ھاتنی گەشتیار.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو