ترەمپ و نۆ بەرپرسی دیكە سزا دەدڕین

  2021-01-26 09:22      157 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و نۆ بەرپرسی دیكەی ئەو وڵاتەیان خستووەتە لیستی سزاكانی وڵاتەكەیەوە.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای ، بەرەنگاربونەوەی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و كردەوەی سەركێشی و تیرۆری ئەمریكا لە ناوچەكەدا،  كە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی پەسەندیكردووە، ژمارەیەك كەسایەتی ئەمریكی خستوەتە لیستی سزاكانیەوە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی و بڵاوكردنەوەی و پشتیوانی تیرۆر، كە مەترسی جددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەك و نێودەوڵەتی هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردووە، ئەو كەسانە بەهۆكاری جیاجیای وەك دەركردنی فەرمان و سەركردایەتیكردنی تیرۆرەكانی قاسم سلێمانی و هاوڕێكانی، رێكخستن و پشتیوانیكردنی كردەوە تیرۆریستییەكان لەدژی كۆماری ئیسلامیی ئێران و پارەداركردن و دابینكردنی چەك و ڕاهێنانی گروپە تیرۆریستییەكان و پشتیوانی تەواوی قەوارە زایۆنییەكان لەسەركوتكردنی گەلی فەلەستین خراونەتە لیستی سزاكانەوە.    
وتیشی ، سزاكان هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ، وەزیری پێشوی دەرەوە، مارك ئیسپەر، وەزیری پێشوی بەرگری پێشوو، كریستۆفەر میللەر، وەزیری پێشووی بەرگری بەوەكالەت، ستیڤن منوچین، وەزیری پێشووی گەنجینە، جینا هاسپل، بەڕێوەبەری ناوەندی هەواڵگری، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی، برایان هۆك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران و هەروەها ئەلیوت ئەبرامز نێردەی ئەمریكا تایبەت بۆ ئێران، ئەندریا جاكی بەڕێوەبەری نوسینگەی چاودێری و كۆنترۆڵی بیانی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو