مووچەی دوو مانگی دیكەی فەرمانبەران پاشەكەوت كرا
2021-01-26 09:26     262 جار بینراوە      کۆمێنت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵ كردوه‌و مووچه‌ی دوومانگی ساڵی رابردووشی پاشه‌كه‌وت كرد.
ماوه‌ی دوو رۆژه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه كردوه‌و به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی گه‌نجینه‌كان له‌ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كانیان وه‌رگرتووه، له‌ئێستادا مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ی ساڵی رابردووی دابه‌شنه‌كردوه، به‌ڵام ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ كردوه‌و وه‌زاره‌تی دارایش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندوه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌ت بۆ مووچه هیچ پرس و رایه‌كی به په‌رله‌مان نیه‌و خۆی چی بیه‌وێت ئه‌وه ده‌كات.
وتیشی: ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی و وه‌ك په‌رله‌مانیش هیچ ئاگاداری چۆنێتی و چه‌ندێتی و كاتی دابه‌شكردنی مووچه نین و ته‌نها وه‌زاره‌تی دارایی ئاگاداره.
هه‌ر له‌ساڵی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6 و 7 و 8 ی پاشه‌كه‌وت كرد‌و به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیش مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ی ساڵی رابردووی پاشه‌كه‌وت كرد.
واتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مووچه‌ی 12 مانگی رابردوودا ته‌نها مووچه‌ی 6 مانگی به‌لێبڕینی جیاجیاوه دابه‌شكردوه‌و مووچه‌ی 6 مانگی ته‌واوی بۆ فه‌رمانبه‌ران پاشكه‌وت كردوه.
بابەتی زیاتر