25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە هاوڵاتیان

  2021-01-26 10:09      405 جار بینراوە        کۆمێنت

بانكی رافدەینی عیراقی، بڕی  25.000.000، دینار دەدەن بە خاوەن دوكان و پیشەكانی دیكە ، بەمەبەستی كەمكردنەوەی بێكاری .
نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافدەین لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لقەكانیان لە بەغداو پارێزگاكانی دیكەی عيراق راسپاردووە، دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی پێدانی قەرز بە قەرزی بازرگانی بچووك بە هاوڵاتیانی دوكان و پیشەكانی دیكە بكەن، بەجۆرێك هەر هاوڵاتیەك قەرزێكی 25.000.000 (بیست و پێنج ملیۆن) دیناری پێبدەن.
وتیشی، لەگەڵ سیاسەتی بانكی بۆ هەمەجۆركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشكراون و پاڵپشتیكردنی ئابوری نیشتیمانی لە پارەداركردنی پڕۆژە جۆراوجۆرەكان و كەمكردنەوەی بێكاری و دامەزراندنی كارە.
بانكی رافدەین یەكێكە لە بانكە فەرمیەكانی حكومەتی عیراق، پێشتریش لەرێگەی پێدانی قەرزو پێشینەی خانوبەرەوە، بڕی (5-50) ملیۆن دیناری بە قەرزی مانگانە ى داوەتە مووچەخۆران و خانەنشینان سودمەندبوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو