لە ماوەیەكی كەمدا ڤاكسینی فایزەر دەگاتە هەرێم

  2021-01-26 10:24      222 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاریەكانی بۆ كڕینی ڤاكسینی فایزەر- بایۆنتیك دەستپێكرد، 
بڕیارە مانگی (ئادار/3)ی ئەمساڵ ڤاكسینەكە بگاتە عيراق و دەست بەدابەشكردنی بكەن. 
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كۆبونەوەكانمان بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر- بایۆنتیك دەستیپێكردووە، چەند راوێژكار و پزیشكێكی پسپۆڕ ئامادەی كۆبونەوەكانن.
وتیشی، وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە، مانگی (ئازار/3) ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق، ئێمەش چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو ڤاكسینە دەكەین، 
سەبارەت بەكۆبونەوەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر- بایۆنتیك، ئاسۆ حەوێزی ئاشكرایكرد، ئێمە ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین، لەكاتی هەر بۆشاییەك هەبێت یان ئەگەر بڕی ڤاكسینەكە كەمبێت، بۆئەوەی پڕی بكەینەوە و خۆمان بیكڕین، ئەوەش شتێكی ئاساییە لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر بكەین. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو