ده كه‌سی تر له عیراق به‌هۆی كۆرۆناوه مردن
2021-01-26 15:40     122 جار بینراوە      کۆمێنت
804 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی‌و ژینگه‌ی عیراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 33976 پشكنینی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عیراق ئه‌نجامدراوه.
روونیشكراوه‌ته‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا 804 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون، 10 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رانبه‌ریشدا 1625 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا 615380 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 13010 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رانبه‌ریشدا 584752 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ته‌نردوستی عیراق
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر