خۆپیشاندرانی تونس گه‌یشتنه بینای په‌رله‌مان
2021-01-26 17:07     103 جار بینراوە      کۆمێنت
خۆپیشانده‌ران، دروشمگهلێكیان به‌رزكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ته‌واوی سیستمی سیاسی تونس ره‌تده‌كه‌نه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌م، ئاپۆره‌ی خۆپیشانده‌رانی تونس گه‌یشته بینای په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتاران له سه‌روبه‌ندی دهنگداندابوون بۆ گۆڕانكاریی له كابینه‌ی وه‌زارییه‌كه‌ی هیشام مشێشی سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی "سكای نیوز عه‌ره‌بییه"، به‌شێك له خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانی به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانیان تێپه‌ڕاند، بۆ گه‌یشتن به گۆڕه‌پانی " باردۆ"ی هاوشانی په‌رله‌مان.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كان له گه‌ڕه‌كی میللی " ته‌زامن"ی خۆرئاوای پایته‌ختی تونسه‌وه ده‌ستیانپێكرد، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو فراوانترین خۆپیشاندانی شه‌وانه‌ی به‌خۆوه‌بینی.
خۆپیشانده‌ران، دروشمگهلێكیان به‌رزكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ته‌واوی سیستمی سیاسی تونس ره‌تده‌كه‌نه‌وه، سه‌رباری درووشمگهلێك كه سرووشتی ئابوورییانهو كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی گوزارشت كردن له ناڕه‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر به قه‌یرانه قووڵه‌كانی ئه‌و وڵاته.
هاوكات خۆپیشانده‌ران، داوای ئازادكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ده‌كه‌ن كه لهمدواینهدا له خۆپیشاندانه‌كانی شه‌ودا دهستگیركرابوونو تۆمه‌تی كاری گێرهشێوینیان دراوه‌ته‌پاڵ.
له ساڵی 2011 چه‌خماخه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت"شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی" له تونسه‌وه دهستیپێكردو به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م زێنهلعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی پێشووتری تونسیان ناچار كرد وڵات جێبهێڵێت، له‌و كاته‌وه تونس به‌و وڵاته عه‌ره‌بیه ناوده‌برێت كه شۆڕشه‌كه‌ی به‌رهه‌مدار و سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام بی به‌ش نه‌بووه له كهموكوڕیو ململانێی تووندی سیاسی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بییه
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر