عیراق داوای یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی كەمپی هۆڵ دەكات

  2021-01-26 23:07      143 جار بینراوە        کۆمێنت
كەمپی هۆڵ

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، داوای یەكلاكردنەوەی دۆسیەی تیرۆرستانی داعش لەكەمپی هۆل لە سوریا دەكات و بەشوێنێكی مەترسیدار بۆ گەشەكردنی گروپە تیرۆرستییەكان وەسفی دەكات.
كەریم نوری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت: كەمپی هۆل لە سوریا شوێنێكی مەترسیدارە بۆ گەشەسەندنی گرووپە تیرۆرستییەكان و پێویستە دۆسێی كەمپی هۆل بەزووترین كات چارەسەربكرێت، چونكە وەك بۆمبێكی چێندراو وایە، كە لەهەر كاتێك ئەگەری تەقینەوەی هەیە.
لەبارەی تیرۆرستە عیراقییەكانی ناو كەمپەكەوە رایگەیاند، بەهۆی مەترسیدارییانەوە هیچ ئەگەرێك نییە بۆ گەڕانەوەیان بۆ عیراق و گەڕانەوەیان رەتدەكەنەوە.
كەمپی هۆل لە سوریا، دەكەوێتە باشووری شاری هۆل لەپارێزگای حەسەكە لەنزیك سنوورەكانی عیراق و سوریاو هەزاران تیرۆرستی داعش و خێزانەكانیانی تێدایە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو