ئێران بەتوندی وەڵامی هەڕەشەكانی ئیسرائیل دەداتەوە

  2021-01-27 08:06      165 جار بینراوە        کۆمێنت

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند ، هەڕەشەكانی ئیسرائیل بە مەبەستی داپۆشینی جبەخانەی ئەتۆمی و ژێرپێخستنی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا، ئێران مافی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكی ئیسرائیلی هەیە. 
ماجید تەخت، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان دوێنێ سێشەممە لەمیانی كۆبونەوەیەكی نەتەوە یەكگرتوەكاندا رایگەیاند، ئیسرائیل بەردەوامە لە درۆكردن و هەڵخەڵەتاندن و بەكارهێنانی زانیاری هەڵبەستراو بۆ ئەوەی نیشانی بدات كە بەرنامە ناوەكیەكەی ئێران مەترسی بۆ سەر ناوچەكە دروستدەكات. 
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڕەشەكانی ئیسرائیل بە مەبەستی داپۆشینی جبەخانەی ئەتۆمی و ژێرپێخستنی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا، "ئێران مافی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكی ئیسرائیلی هەیە. 
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو