هاوكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیەنرایە زیان لێكەوتووانی بۆردومانەكەی توركیا
2021-01-27 09:02     236 جار بینراوە      کۆمێنت
فرۆكە جەنگیەكانی توركیا سنوری حاجی ئۆمەرانیان بۆردوومانكردو زیانی زۆری بەگوندنیشینانی سنوری باڵەكایەتی گەیاند و 300 سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتیانی سنورەكە لەناوچوون.
ئارام قادرخەبات ئەندامی سەركردایەتی و ڕاوێژكاری هاوسەرۆكان بۆ كاروبارە جەماوەرییەكان سەردانی سنورەكەی كردو هاوخەمی و پشتیوانی هاوسەرۆكان و یەكێتی بۆدووپاتكردنەوەو پێی ڕاگەیاندن چۆن لەڕابردوودا یەكێتی پشتیوانی گوندنشینان بووە بۆ داهاتووش یەكێتی خزمەتی زیاتری سنورەكە دەكات، هەر لەو چوارچێوەیشدا هاوكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیاندە زیانلێكەوتووانی بۆردوومانەكە.
بابەتی زیاتر