عیراق 100 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا تەرخاندەكات

  2021-01-27 09:16      71 جار بینراوە        کۆمێنت

عیراق بڕیاریدا بە تەرخانكردنی 100 ملیۆن دۆلار بەمەبەستی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا كە وەزارەتی تەندروستی عیراق دیاریدەكات. 
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبارەی تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاڕیداوە بە تەرخانكردنی 100 (سەد) ملیۆن دۆلار لە یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ كڕینی ئەو جۆرە ڤاكسینەی كە وەزارەتی تەندروستی عێراق دیاریدەكات. 
ئەو هەنگاوەی حكومەتی عیراق لەكاتێكدایە كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لەعیراقدا گەیشتووەتە 615380، شەسەدش و پانزە هەزار و سێ سەد و هەشتا تووشبوو، لەو ژمارەیەش 13010 سێزدە هەزار ودە، كەس گیانیان لەدەستداوە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی كار دەكەن بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ یەدەگی بانكی ناوەندی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو