ئارایشتگایەك لە سلێمانی دادەخرێت

  2021-01-27 12:50      191 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەتی تاتۆ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای تولیپ دادەخات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-1-2021‌، ڕاپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەیان خستوەتە روو، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی و مەرجەكانی دیكەی كاركردن، لیژنەكە ئارایشتگای تولیپ لەگەڕەكی  بەكرەجۆی شاری سلێمانی دادەخات.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئارایشتگای تولیپ، تاتۆی بۆ خانمان بەبێ مۆڵەت كردووە، ئەوەش یەكێكی ترە لە سەرپێچییەكانی ئارایشتگاكە، بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی پێویستە ئەو كەسەی كاری دروستكردنی تاتۆ بۆ خانمان دەكات خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بێت و مۆڵەتی كاركردنی لەوەزارەتی تەندروستی وەرگرتبێت، بەپێچەوانەوە لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر ئامێرەكانیاندا دەگرێت و شوێنەكەش رووبەڕووی داخستن دەكاتەوە‌.
مۆڵەت، بنەمای كاركردنە بۆ ھەر پیشەیەك كەلەشوێنێكدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەكی دیاریكراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت كاری تێدا بكات، هەرشوێنكیش بەبێ مۆڵەت كاربكات، شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.
لەراپۆرتەكەدا رونكراوەتەوە: لەگەڵ دەستبەسەردا گرتنی ئامێری تاتۆ و پێداویستییەكانیدا و بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەیان و نەشیاوی بۆ بەكارهێنان، لیژنەكە دەستی بەسەر (55) پارچە ئۆكسجین و بۆیەی قژرەنگكردن (30) پارچەی‌ گەورە چەسپی نینۆك، یەك سەتڵ بلۆندەری رەنگ سور لەگەڵ (145) پارچە مەوادی جۆراوجۆری دیكە، گرتووە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو