قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە
2021-01-27 13:55     119 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمهنێك له كۆبوونهوهكه
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن ئەلكەعبی جێگری یەکەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبووەوە.
وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانى هةريَم، ڕوونیكردەوە، لە كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ 27 كانونی دووەمدا كە سەرۆکانی هەر دوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.
حەسەن ئەلكەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانووستانکاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان.
وتيشی: وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خەرجییەكانی هەرێم بە شێوەیەکی شەفاف خستەڕوو.
بابەتی زیاتر