عیراق ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌و ئایدزی ئاشكراكرد
2021-01-27 14:28     129 جار بینراوە      کۆمێنت
له 2019 دا 204 حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی‌ئایدز تۆماركراوه
ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عیراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی كانوونی دووه‌م، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و ئایدزی ئاشكراكرد.
ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌خشه‌دانانی عیراق، له راپۆرتێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه، رایگه‌یاند" كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ساڵی 2018دا گه‌یشتووه‌ته 31 هه‌زار و 502 حاڵه‌ت، له‌وانه‌ش 13 هه‌زار و 612 یان له رگه‌زی نێرن‌و 17 هه‌زارو 890 یشیان له ره‌گه‌زی مێن".
له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه " له‌ساڵی 2019 دا 204 حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری وه‌رگیراو(ئایدز) تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 172 یان له ره‌گه‌زی نێرن‌و 32 شیان له ره‌گه‌زی مێن".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماردا باس له‌وه‌كراوه كه " عیراق به ته‌واوه‌تی خاڵییه له ئیفلیجی منداڵ‌و مه‌لاریا‌و بلهارزیا".
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی نه‌خشه‌دانانی عیراق
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر