له‌ هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر 26 كیلۆ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ردا گیرا

  2021-01-27 17:39      134 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنه‌ی‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌و شۆفێره‌كه‌ی‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانیدا گرتووه‌ كه‌ بڕی (26) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه، هاوكات شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌‌.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌" ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ناوی "أ.ر.م"ه‌و (16) كیلۆگرام كریستاڵ و (10) كیلۆگرام تلیاكی له‌ ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یدا شاردبوویه‌وه"‌.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ (14) له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو