دوو برا له‌ هه‌ولێر كوژران

  2021-01-27 17:50      298 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنه‌ی‌ ئۆتۆمبێلی‌ دوو برا كوژراوه‌كه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، دوو برا له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ شارۆچكه‌ی‌ عه‌نكاوه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر درانه‌به‌ر ده‌ستڕێژی‌ گوللـه و به‌وهۆیشه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ رائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، وتی‌: "ئه‌و دوو برایه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌‌ هاتوونه‌ته‌ده‌ر، له‌ لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ به‌ چه‌ندین فیشه‌ك بریندار ده‌كرێن و دواتر هه‌ڵدێن، هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و دوو برایه‌یان گواستووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه"‌.
وتیشی: "هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو برایه‌ ئۆتۆمبێلێكی "درع" گوللـه‌نه‌بڕیان پێبووه‌، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ببن، پێكراون".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو