قوباد تاڵهبانی: كاكهییهكان هەمیشە بەكوردپەروەری و قوربانیدان ناسراون
2021-01-27 20:01     106 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بهبۆنهی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كاكهییهكان كردووه، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان خوشك وبرا كاكەییەكانمان
سڵاوتان لێ بێت..
بۆ هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس - ی خوشک و برایانی کاکەیی، چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم و ھیوای جەژنێكی پڕ خۆشیتان بۆ دەخوازم.
كاكەییەكان یەكێك لە سیما جوانەكانی فرەیی كوردستانن، هەمیشە بەكوردپەروەری و قوربانیدان و وابەستەیی بەخاك و نیشتمان ناسراون. ماوەی چەند ساڵێكیش كەوتنە بەر ڕقی ڕەشی داعش لەبەر شوناسی كوردبوون و تایبەتمەندی بیروباوەڕ و كلتووری جیاوازیان، ئەركی هەموولایەكیشمانە هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەریان بین.
لەحكومەتی هەرێم پابەندیی خۆمان دووپات دەكەینەوە بە ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی سەرجەم پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان لەسایەیدا داب ونەریتی خۆیان بەوپەڕی ئازادییەوە بەجێ بهێنن، پێشمانوایە جیاوازی و فرەیی سەرچاوەی هێز و ئازادییە.
دووبارە پیرۆزبێت و جەژنێكی خۆش بەسەر ببەن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
بابەتی زیاتر