لە 70 وڵاتی جیهاندا ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە

  2021-01-28 08:23      80 جار بینراوە        کۆمێنت

ژمارەی ئەو وڵاتانەی كە ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا لەناویاندا بڵاوبوەتەوە گەیشتووەتە 70 وڵات و لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا پەتاكە لە 10 دەوڵەتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەدواین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند، ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا لەوڵاتانی باشوری ئەفریقا خێراتر بڵاودەبێتەوە و تائێستا 31 وڵاتی ئەو كیشوەرە پەتاكە لەناویاندا بڵاوبوەتەوە. 
بەگوێرەی دواین ئامارەكان لەو كاتەوەی لەكانونی یەكەمی ساڵی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین سەری هەڵداوە 101،441،177 (سەد و یەك ملیۆن و چوارسەد و چل یەك هەزار و سەد وحەفتاو حەوت) كەس لەجیهاندا تووشی پەتاكە بوون.
تائێستا لە جیهاندا 2،184،273 ( دوو ملیۆن و سەدو هەشتا و چوار هەزارو دوو سەد و حەفتا و سێ) كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو