شاندی دانوستانكاری هەرێم گەڕایەوە هەولێر

  2021-01-28 09:09      135 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای سێ كۆبونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق لەبارەی پشكی هەرێم و دۆسیەی نەوت لەپڕۆژەیاسای بوودجەدا، شاندی هەرێمی كوردستان شەوی رابردوو گەڕایەوە هەولێر.  
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق راگەیاند، شاندی هەرێمی كوردستان دوای دوو كۆبونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی كە تایبەت و بەپشكی هەرێم و دۆسیەی نەوت لەپڕۆژەیاسای بوودجەدا شەوی رابردوو گەڕاونەتەوە هەولێر.
ووتیشی، هەردوو كۆبونەوەكە ئەرێنی بوون و لیژنەی دارایی داوای وردەكاری داتاكانی تایبەت بە داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمیان كردووەو، بڕیارە ئەو داتایانەش بەفەرمی رەوانەبكرێن، بڕیاریشە رۆژی شەممە جارێكی دیكە شاندی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا و داتای فەرمی لەبارەی خەرجی و داهاتەكان رادەستی لیژنەی دارایی بكات، كوتلەكانی شیعەش پێشنیازەكانی خۆیان لەبارەی پشكی هەرێم دەخەنەڕوو. 
باسی لەوەشكرد، لیژنەی دارایی لەئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی پڕۆژەیاسای بوودجەدایە و پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق بكرێت.  



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو