له كه‌ركوك چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرا
2021-02-17 13:49     154 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمه‌نێك له كه‌ركوك
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی شوبات، شانه‌ی قه‌یرانی ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای كه‌ركووك بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ند بڕیارێك سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كان، پێویسته ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك كاتی ده‌وامكردنی كارمه‌ندانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌رانی "شاره‌وانی، شاره‌وانییه‌كان، ئاو، كاره‌با و كۆمپانیای غاز" كارئاسانی بۆ هاتوچۆی فه‌رمانبه‌رانیان بكه‌ن.
له‌باره‌ی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌ران، بڕیار دراوه، ئه‌و ژنه فه‌رمانبه‌رانه‌ی "دووگیان"ن یان منداڵی خوار ته‌مه‌نی (6) ساڵییان هه‌یه، له ده‌وامكردن ده‌به‌خشرێن.
له بڕیاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، رێگه ده‌درێت (4) وێستگه‌ی دابه‌شكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی حكومی و ته‌نیا یه‌ك وێستگه‌ی ئه‌هلی بكرێته‌وه.
بابەتی زیاتر