لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان: شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له دوو مانگ زیاتر ناخایه‌نێت
2021-02-17 19:59     162 جار بینراوە      کۆمێنت
جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عیراق
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی شوبات، لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیراق، رایگه‌یاند، پێویست ناكات ساڵی خوێندنی ئه‌مساڵ دوابخرێت، چونكه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له دوو مانگ زیاتر ناخایه‌نێت.
جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی عیراق، له لێدوانێكدا كه PUKNOW به‌دواداچوونی بۆ كردووه، رایگه‌یاند: راگرتنی ده‌وام بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ دهبێتو دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشه‌كه دهكرێتو به‌گوێره‌ی دۆخی ته‌ندروستی بڕیار له‌باره‌ی ده‌وامه‌وه ده‌درێت.
موسه‌وی، وتی: "داواكارییه‌كانی تایبه‌ت به دواخستنی ساڵی خوێندن، نا لۆجیكینو پێویست ناكات ئه‌و كاره بكرێت.. له خراپترین دۆخكدا، شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له دوو مانگ تێناپه‌ڕێت".
دووپاتیشیكرده‌وه كه " شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا مایه‌ی نیگه‌رانییه له‌ڕووی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌و تووندی تووشبوونه‌وه، هه‌روها جگه له كه‌سانی گه‌وره منداڵانیش تووش ده‌كات، به‌ڵام له دوو مانگ زیاتر ناخایه‌نێت.
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر