له‌ عیراق 3896 كه‌سی‌ تر تووشی کۆرۆنا بوون

  2021-02-18 15:24      110 جار بینراوە        کۆمێنت
1691 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵكشان‌و له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 16 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی‌ شوبات، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 3896 تووشبووی کۆڕۆنا و 16 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 1691 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو