وەزیری تەندروستی عیراق: مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا هەیە

  2021-02-18 20:38      121 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند،مەترسی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا هەیە،  زیاتریش لە ناو منداڵ و گەنجاندا بڵاودەبێتەوە.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 50٪ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە چەند رۆژی رابردوودا تۆماركراون، جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكەن، ئەو ڤایرۆسەش زیاتر لە ناو منداڵ و گەنجاندا تۆماركراوە.
رونیشیكردەوە، ئەم رێژەیە ئاماژەیەكی مەترسیداری گەورەیە، بەتایبەت لەگەڵ  ژمارەی تووشبووان و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەكان دەخەوێندرێن، مەترسییەكی گەورەش دروستدەكات لەسەر دامەزراوە تەندروستییەكان.
ئەمشەو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەكانی عیراق چووە بواری جێبەجێكردنەوە وەك رێكارێك بۆ رێگەگرتن لە بڵابونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
داواشی،  لە هاوڵاتییان كرد پابەندی رێنماییەكانی تەندروستیی و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بن.
تائێستا لەعیراق 653557 (شەش سەد و پەنجا و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا و حەوت) كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 13204 (سێزدە هەزارو دو سەد و چوار) تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو