عیراق چووە ناو سەختترین قۆناغی پەتای كۆرۆناوە

  2021-02-19 21:03      118 جار بینراوە        کۆمێنت

عیراق چوەتە ناو مەترسیدارترین قۆناغی پەتای كۆرۆناوە و پێویستە هاوڵاتیان بەهەمووشێوەیەك پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.
ڕیەد عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە  وەزارەتی تەندروستی و ژینگە رایگەیاند، عیراق چووە ناو سەختترین قۆناغی پەتای كۆرۆناوە و چەندینجار وەزارەتی تەندروستی جەختی لەسەر ئەوەكردەوە كە بارودۆخی عیراق دور نییە هاوشێوەی وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی فراوان ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوببێتەوە.
وتیشی، پابەندبوونی هاوڵاتیان بەرێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەبێتە هۆكاری سەرەكی لە بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە، چونكە كورتترین و كاریگەرترین چارەسەر ئەوەیە كە پابەندی رێكارەكان و بەكارهێنانی دەمامك بن. 
لەچەند رۆژی رابردوودا، بەشێوەیەكی بەرچاو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق بەرزبونەوە، بەجۆرێك لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 12 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 4024 تووشبووی دیكەش تۆماركراون.
ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا زۆر جیاواز نیە لەگەڵ كۆڤید-19، پێویست ناكات تووشبووانی ڤایرۆسە نوێیەكە كەرەنتین بكرێن یاخود لەگەڵ تووشبووانی دیكەدا جیابكرێنەوە، چونكە تووشبووانی هەردوو جۆرەكە بەهەمان پرۆتۆكۆل و رێكاری تەندروستی، مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو