كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات

  2021-02-20 12:17      164 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ئەنجامدانی چوارەمین كۆنگرەیانەوە پەیامێك ئاڕاستەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت.دەقی پەیامەكە...
‎بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
‎بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر- سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان 
‎بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری كوردستان
‎بەبۆنەی ئەنجامدانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان  و ئەندامانی نوێی سەركردایەتی پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، ئاواتەخوازم لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن، مایەی خۆشحاڵیمە كە جارێكی تر ئەندامانی كۆنگرەكەتان ئەو متمانەیەیان بە جەنابت بەخشیەوە.
‎ئەنجامدانی كۆنگرە لەژیانی حزبایەتیدا ھەنگاوێكی گرنگی دیموكراسیە بەئاراستەی دیاریكردنی بەرنامەو ستراتیژی سەردەمیانە بۆ حزب و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم، ھیوادارم كۆتایی ھاتنی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەتان ھەوێنی سەركەوتنی زیاتر بێ، وەك چۆن لە ڕابردوودا ھێزێكی كاریگەری خاوەن ڕوئیاو دنیابینی خۆتان بوونە لەكوردستان، بۆ ئایندەش بەئومێدین پەرە بەھەمان ڕێچكەو ئامانج بدەن.
‎ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وێڕای دووبارە پیرۆزباییمان لە جەنابتان و ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، دووپاتی بەھێزكردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانمان دەكەینەوە، دۆخی ئەمڕۆی كوردستان دەخوازێ سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەكان ھەماھەنگ و ھاوكار بن لە تێپەڕاندنی دۆخەكە و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ ھاووڵاتیان.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو