بافڵ تاڵەبانی بۆ جەنەراڵ كەڤن: بەردەوامبن لەمەشقپێكردن و پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە

  2021-02-20 17:39      83 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لەوەفدێکی باڵای سەربازی کە پێکهاتبوون لە جەنەراڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و جەنەراڵ پرینسپێ، جێگرو نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی یاوەریان.
لەدیدارێکدا کە مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتاو جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگریی پێشمەرگەو وەستا رەسوڵ، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش لەناوچەکە.
ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەجموجوڵەکانی تیرۆریستانی داعش کرد بەتایبەت لەناوچە کێشەلەسەرەکان و رایگەیاند: هێشتا مەترسییەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کۆتاییان نەهاتووە، بۆ ئەمەش هاوکاری و هەماهەنگی هاوپەیمانانی بەگرنگ وەسفکردو داواشیکرد بەردەوامبن لەمەشقپێکردن و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگەو راھێنانیان لەسەر بنەمای زانستی سەربازی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو