وردەكاری لەبارەی گەیشتنی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا بۆ عێراق ئاشكرادەكرێت

  2021-02-21 11:08      150 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، راهێنانەكانی كادری تەندروستی تایبەت بەكوتانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ خەڵك تەواوبووە و لەئێستادا چاوەڕوانی هاتنی ڤاكسینەكانین.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە تەندروستی گشتی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرایكرد، وەزارەتی تەندروستی پشتی بەستووە بەپلانێكی گشتگیر لەبارەی ناوەندەكانی كوتانی ڤاكسینی كۆڕۆنا و دواتر وردەكاریی پلانەكە بۆ هاووڵاتییان ئاشكرا دەكەن، وتیشی، ڤاكسینی فایزەر لە نەخۆشخانە گشتییەكانی بەغداد و پارێزگاكان دەپارێزرێت بەمەرجی پاراستنیان لەپلەی گەرمی نزم هەر ئەم نەخۆشخانانەش دەبنە ناوەندەكانی كوتانی ڤاكسینی كۆڕۆنا. 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڤاكسینانەی كە پێویستییان بە پاراستنی پلەی گەرمی نزم نییە، بەسەر ناوەندەكانی تەندروستی دابەش دەكرێن بەگوێرەی چڕی دانیشتووان و جوگرافیا، وتیشی، راهێنانەكانی كادری تەندروستی تایبەت بەكوتانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ خەڵك تەواوبووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی هاتنی ڤاكسینەكانین لەماوەی هەفتەیەكدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو