بوومەلەرزە لەپارێزگایەكی عێراق روویدا
2021-02-21 13:28     185 جار بینراوە      کۆمێنت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلە بەپێوەری رێختەر لەپارێزگای میسان روویدا.
بەڕێوبەری گشتی لێژنەی بەواداچوونەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، كاتژمێر 4:51 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 21-2-2021، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.8 پلە رێختەر لە شاری ئیلام و بەدوری 93 كیلۆمەتر لە باكوری رۆژئاوای ناوچەی عەلی غەربی پارێزگای میسان رویداو هاوكات بەشێك لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە هەستیان پێكردوەو هیچ زیانێكی نەبووە.
بابەتی زیاتر