150 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

  2021-02-21 18:23      150 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوێنێوە 150  تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون، هەروەها 43  تووشبوو چاكبونەتەوە و 2 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لە 24سەعاتی رابردوودا، 4947 پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوەو لەو ژمارەیەش 150 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، 43 تووشبوو چاكبونەتەوەو 2 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە،  تووشبوویەك لەسلێمانی و تووشبوویەكیش لەدهۆك بووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو