ئیدارەی بایدن لێكۆڵینەوە لەكەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران دەكات

  2021-02-21 18:35      84 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژنامەی تایمز بڵاویكردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن بیر لە كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران دەكاتەوە.  
بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز، وەك هەنگاوێك بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی 2015، ئیدارەی جۆ بایدن بیر لە كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران دەكاتەوە، 
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئیدارەی بایدن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پێش هەڵگرتنی سزاكان دانوستان لەوبارەیەوە ئەنجامبدات، بەڵام چەند ئاماژەیەك هەن بۆئەوەی كە پرسی كەمكردنەوەی سزاكان لەدەرەوەی پرسی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان نیە.
لای خۆیەوە، ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەی بڵاوكردەوە،  كە ئیدارەی بایدن چەندین بژاردە بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێرانی خستۆتە بەردەست.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو