وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەرگای دامەزراندنی كردەوە

  2021-02-21 19:04      162 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پێویستی بە دامەزراندنی 184 كەس هەیە وەكو پۆلیسی پیادە. 
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەنراوێكدارایگەیاند، وەزارەتەكەیان پێویستی بە دامەزراندنی 184، كەس هەیە وەك پۆلیسی پیادە لەسەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر.
دەشڵێت، دەرچووی قۆناغی ناوەندیی 50 كەس و، دەرچووی ئامادەیی زانستی، وێژەیی، بازرگانی، پیشەسازیی 50  كەس، دەرچووی پەیمانگای كومپیوتەر 25  كەس، بەكالۆریۆس لە بایۆلۆجی و كیمیا و فیزیا و زانستی كۆمپیوتەر و ئەندازەی كۆمپیوتەر 59  كەس. 
هەروەها، مەرجەكانی پێشكەشكردنی داواكاری بەم شێوەییە:
بۆ رەگەزی نێر درێژی لە 170 سانتیمەتر كەمتر نەبێت، بۆ رەگەزی مێ لە 160 سانتیمەتر كەمتر نەبێت، هاوكات تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت هەر 25 كەسێك،لەسەر یەك پلەی وەزیفی پێشبڕكێ دەكەن دوای پولێنكردنی فۆرمەكان بە شێوازی تیروپشك،  ئەو 184 پلە وەزیفیە یەكلادەكرێتەوە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو