ھەرێم: رازیی نین مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان بگوازرێتەوە

  2021-02-21 21:05      180 جار بینراوە        کۆمێنت

عیراق و ھەرێم گفتوگۆ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و تایبەتمەندی بەنداوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان دەكەن، لە كۆبونەوەكاندا داوا كراوە عیراق چەند بەنداوێكی ستراتیژی لە ھەرێمی كوردستان بخاتە بواری جێبەجێكردووە. 
وەفێكی وەزارەتی سەرچاوكانی ئاوی عیراق سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد،  بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و تایبەتمەندی بەنداوەكانی ھەرێم.
ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوبەری بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵی ھەرێم رایگەیاند، لە كۆبونەوەكاندا سەبارەت بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان بۆ سەر وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھەرێمی كوردستان خاوەنی سەروەری خۆیەتی رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان نەدراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو