د. فاوچی: دەبێت ئەمریكییەكان تا ساڵی 2022 دەمامك ببەستن

  2021-02-22 08:53      114 جار بینراوە        کۆمێنت

راوێژكاری پزیشكی جۆ بادین سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر رێكارە تەندروستیەكانیش دژی كۆرۆنا كەمببنەوە، ئەوا‌ دەبێت ئەمریكییەكان تاساڵی 2022 لەبەستنی دەمامك بەردەوامبن. 
ئەنتۆنیۆ فاوچی، راوێژكاری جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەگەر بەم شێوەیە رێژەی مردن و تووشبوون بەردەوام بێت، پێدەچێت ئەمریكییەكان تا ساڵی 2022 دەمامك ببەستن و خۆپارێزی پەیرەو بكەن ئەمەش پەیوەندی بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لە جیهاندا. 
راشیگەیاند، لە ئێستادا ژمارەی گیان لە دەستدان لە ئەمریكا نیو ملیۆن كەسی تێپەڕاندووه، كە ئەمە زەنگێكى مەترسیدارە بۆ ئەمریكا.  
ئاشكراشیكرد، ئەو ڤاكسینانەی ئێستا لەبەردەستن تا رادەیەك كاریگەری هەیە لەسەر جۆری نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا كە لەبریتانیا بڵاوبوەتە‌وە، بەڵام كاریگەری لەسەر جۆرەكەی ئەفریقیای باشوور كەمترە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو