پەرلەمانی عیراق چاوەڕێی رێككەوتنی هەولێر و بەغدایە

  2021-02-22 09:23      114 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای چەندین كۆبونەوەی نێوان وەفدی دانوستانكاری هەرێم و لایەنەكانی عیراق لەبەغدا بەمەبەستی جێگیركردنی پشك و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو  رۆژی پێنجشەممە لایەنەكانی پێكهاتەی شیعە رەشنوسێك لەبارەی پشكی هەرێم بخەنەبەردەم لیژنەی دارایی و بەرەزامەندی حكومەتی هەرێم پەسەند بكرێت.
ئەندامێكی  لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق راگەیاند، كۆبونەوەكانی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2021 كۆتاییانهاتووە و تەنها پشكی هەرێمی كوردستان یەكلانەكراوەتەوە، لەچەند رۆژی رابردووشدا كۆبونەوەكانی وەفدی دانوستانكاری هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنەكانی عیراق ئەرێنی بوون و چاوەڕێ دەكرێت ئەو پرسەش یەكلایی بكرێتەوەو بوودجە پەسەندبكرێت. 
ئەندامەكەی لیژنەیە دارایی جەختیكردەوە، هەرچەندە تائێستا هیچ وادەیەك بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بوودجە دیارینەكراوەو پەرلەمانی عیراق چاوەڕێی رێككەوتنی هەولێ و بەغدایە، بەڵام ئەگەر لەم هەفتەیەدا پڕۆژەكە پەسەندبكرێت وەك بەشێك لەلایەنەكان جەختی لەسەر دەكەنەوە، ئەوا چاوەڕێ دەكرێت رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عیراق بۆ پەسەندكردنی بودجە كۆببێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو