پارەی گەنمی جوتیاران گەيشتە هەرێم

  2021-02-22 12:32      169 جار بینراوە        کۆمێنت

بەیانی ئەمڕۆ نیوەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی كوردستان، بڕیارە راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی بكرێت. 
د.رێبوار كەریم، ئەندامی پەرلەمانی عیراق راگەیاند، ئەم بەیانیە نیوەی پارەی فەوتاوی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2014 _2015_2016، گەیشتە هەرێمی كوردستان و حازرە بۆ خەرجكردن، كۆی ئەو بڕە پارەیەی گەیشتوەتە هەرێمی كوردستان 268 ملیار دینارە. 
باسی لەوەشكردووە، كۆی پارەكە 576,885,000,000 (پێنج سەدو حەفتاو شەش ملیارو هەشت سەدو هەشتاو پێنج ملیۆنەو، بڕیاردراوە بەشێكی كە 268,892,500,500 (دوسەد و شەست و هەشت ملیار و هەشت سەد و نەوەت و دوو ملیۆن)  خەرج بكرێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو