وادەی دابەشكردنی مووچە دیاریكرا

  2021-02-22 17:30      751 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: 25ی ئەم مانگە دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.
د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: (25/2/2021) دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، وتیشی: دابەشكردنی مووچە بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان دەبێت.
وتەبێژی حكومەت تەنها وادەی دابەشكردنەكەی ئاشكراكرد بەبێ ئەوەی ئاماژە بەچۆنیەتی دابەشكردن و ریزبەندیی وەزارەتەكان بكات و بڕی لێبڕینەكەشی دیارینەكرد.
بەپێی زانیارییەكانی (PUKNOW) دابەشكردنی مووچە بەهەمان لیستی مانگی رابردوو دەبێت و رێژەی لێبڕینیش بۆ ئەم مانگە (21%) دەبێت.
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو