وتەبێژی حكومەت: هەركەس ماسك بەكارنەهێنێت سزادەدرێت

  2021-02-22 20:26      105 جار بینراوە        کۆمێنت

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا جەخت لەوە كرایەوە كە هەركەسێك ماسك بەكارنەهێنێت سزادەدرێت و بۆئەمەش یەكە كارگێڕییەكانی سەر بەپارێزگاو ئیدارەكان راسپێردراون.
د.جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا جەخت كرایەوە كە لەپێناو سەلامەتی گشتی دەبێت ماسك بەكاربهێنرێت، وتیشی: بەكارنەهێنانی ماسك زیان بەتەندروستی گشتی دەگەیەنێت، لەبەرئەوە هەركەسێك بەكارنەهێنێت سزادەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش یەكە ئیدارییەكان بەرپرسن لەجێبەجێكردنی بڕیارەكە.
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو