تا پشکی کورد یەکلانەبێتەوە پرۆژەیاسای بودجە ناخرێتە بەرنامەی کارەوە

  2021-02-22 22:18      168 جار بینراوە        کۆمێنت

رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عیراق رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: بەبێ یەکلاکردنەوەی پشکی ھەرێم پرۆژەکە تێناپەڕێنرێت.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: پێداچوونەوە بەبڕگەو ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ کراوە، لەئێستاشدا بەبێ یەکلاییکردنەوەی ماددەی ١١ کە تایبەتە بەڕادەستکردنی نەوت و داھاتەکانی ھەرێم، رەشنووسی پرۆژەیاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، وتیشی: بەھۆی ئەوەی ئەو ماددەیەی تایبەتە بەپشکی ھەرێم کۆتایی نەھاتووە، چاوەڕوان دەکرێت پرۆژەیاساکە نەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان و دوابخرێت تا ھەردوولا دەگەنە رێککەوتن.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەکوردسات نیوزی راگەیاند: تا ئەنجامی رێککەوتن لەگەڵ کورد یەکلایی نەبێتەوە، پرۆژەیاساکە ناخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو