لەدوای ساڵێك نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركرد

  2021-02-23 10:20      200 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ یەكەمین جار لەدوای زیاتر لەساڵێك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەجیهاندا ٦٦ دۆلاری تێپەراند، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساسیش بە ٦١ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمڕۆ سێشەممە (23/2/2021) لەبازاڕەكانی نەوت لەجیهاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 66.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهاندا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە كێڵگە نەوتییەكانی تەكساس بەهۆی ساردی و سەرماوە كاركردن تێیدا وەستاوە.
بەپێی پێشبینی وڵاتانی فرۆشی نەوت، تا كۆتای ئەمساڵ نرخی نەوت زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە ئەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ دووبارە بوژاندنەوەی ئابوری جیهان لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە.
گروپی (گۆڵدمان ساكس)ی ئەمریكی پێشبینی دەكات بەم نزیكانە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی چاوەڕوننەکراو ‏تۆمار بكات كە زۆر لەو ئاستەی پێشتر هەیبووە زیاتر بێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بڕی خواستی گشتی لەسەر وزەی ‏نەوت و ئاستی خستنەبازاڕ لەلایەن ئۆپیك پڵەسەوە.‏
گۆڵدمان ساكس گروپ پێشبینی دەكات نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بۆ ٧٥ دۆلار بەرزببێتەوە بەهۆی هاوپەیمانی ئۆپیك ‏پڵەس كە لە ١٣ وڵاتی ئەندام پێكهاتوون و ١٠ وڵاتی دیكەشیان لەگەڵدایە.‏

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو