یانەی ریاڵ مەدرید سزادەدرێت

  2021-02-23 12:40      203 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ ریاڵ مەدرید تۆمەتبارە بەخۆدزینەوە لەباج و ئەگەر بەسەریدا ساغبێتەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، بەپێی یەکێک لەبەڵگە دزەپێکراوەکان بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لەساڵی 2016 قەرزێکیان بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لەکۆمپانیا وەبەرهێنانەکانی دورگەی کایمان کردووەو بەهۆیەوە یانەکە بەتۆمەتی خۆدزینەوە لەباج سزا دەدرێت.
مۆندۆ ئاشکراشیکردووە، ریاڵ مەدرید بڕی قەرزەکەی لەدوو کۆمپانیای وەبەرهێنان کردووەو پێویست بوو لەکاتی خۆیدا دەزگای باجی یانەکانی ئیسپانیای لەو قەرزە ئاگاداربکردایەتەوە، بەڵام تەواوی زانیارییەکانی شاردۆتەوە.
بەپێی یاسای باجی یانەکانی ئیسپانیا، هەریانەیەک قەرزی دارایی بکات پێویستە لەسەدا 24 وەک باج بداتە حکومەت، ئەوکارەی ریاڵ مەدریدیش پێچەوانەی یاساکانی باجەو بەتۆمەتی ساختەکاری و خۆدزینەوە لەباج رووبەڕووی سزای یاساییی دەبێتەوە.
لەفەیسبووكی رەوەز ئەحمەد وەرگیراوە...

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو